Haydar Karaalp
15 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
بەغدا – AA
حکوومەتی عێراق لە دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە چەقەکەی لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو و بە "کارەساتی سەدە" وەسفدەکرێت، بڕیاریدا ٣٠ هەزار تۆن گازوایل کە رێژەی گۆگردی بەرزە وەکو پاڵپشتی بۆ تورکیا بنێرێت.
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو بریارانە بڵاوکراوەتەوە کە لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتی نەوت لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بوومەلەرزەکە ٣٠ هەزار تۆن گازوایل کە رێژەی گۆگردی بەرزە وەکو پاڵپشتی بۆ تورکیا دەنێرێت.
حکوومەتی عێراق ٦٠ هەزار تۆن گازوایل کە هەمان تایبەتمەندیی هەیە بۆ سووریا دەنێرێت.