Aziz Aslan,Halil İbrahim Sincar
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2022
دیاربەکر-AA
شوێنەوارە مێژووییەکانی هەردوو پارێزگای ماردین و دیاربەکر تارای زیوینیان پۆشی.
ماوەی دوو رۆژە بەفربارین لە دیاربەکر بەردەوامە و ئەمە زۆرترین بەفرە کە لە ماوەی ٤٩ ساڵی رابردوودا باریبێت.
لەگەڵ بارینی بەفردا شورای دیاربەکر کە ناوی لە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆدایە، تارای سپی پۆشی، هەروەها کەڵەکەبوونی بەفر لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکانی دیکەی شارەکە دیمەنێکی ناوازەی دروست کرد.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای ماردین بەفر شارەکە و شوێنەوارە مێژووییەکانی سپیپۆش کرد.