Ekrem Payan
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
شرنەخ - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له شرنەخ، سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای شرنەخ له میانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه كه دوێنێ له ناوچه‌ی سۆرو ته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگاكه ده‌ستپێكراوه، بۆمبێكی ده‌ستكردنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك به‌سه‌ختی برینداربووه و سه‌رباری هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی شرنەخ، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئۆپه‌راسیۆن له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.