Selen Temizer
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
ئەنقەرە- AA
شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیری دەرەوە، سەدات ئۆناڵ لە واشنتۆن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکادا زنجیرەیەک بابەت کە هەریەک لە سووریا، فەتۆ، بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و سیستمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت لە خۆدەگرن، تاوتوێ دەکەن.
شاندی کاربەدەستانی باڵای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی سێ گرووپی کاردا بۆ هەریەک لە بابەتەکانی سووریا، کاروباری کۆنسولخانەکان و بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کە لەدوای سەردانەکەی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە شوباتی ٢٠١٨‌دا پێکهێنرابوون، درێژە بە کار‌و پەیوەندییەکانیان دەدەن.
لەسەری سەرەوەی ئەو بابەتانەی کە بڕیارە لە واشنتتۆن تاوتوێ بکرێن، ئەنجامگیریی رێککەوتنی منبج بوونی هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون لە سەردانەکەی مانگی رابردووی نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا، باڵیۆز جێمس جێفری، دانوستان لەبارەی لیستی ئەو پێکهاتانەی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە کە منبج جێدەهێڵن، ئەنجامدرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئۆناڵ و راوێژكاری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤد هه‌یڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شانده‌كان تاوتوێی دوایین دۆخی ئه‌و لیسته بكه‌ن.
توركیا نایه‌وێت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكووری سووریا بۆشایی هێز دروست ببێت و ده‌یه‌وێت كشانه‌وه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
هاوكات لایه‌نی توركی ده‌یه‌وێت، رۆژژمێرێك ببینێت بۆ كشانه‌وه و داواش ده‌كات به‌رله‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه، رێككه‌وتنی منبج كه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا واژووكراوه، به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
یه‌كێكی دیكه له پێشینه‌كانی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا ئه‌و چه‌كانه كۆبكاته‌وه كه بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی دابینكردووه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نابێت بنكه سه‌ربازی و چه‌ك و جبه‌خانه‌كان بۆ یه‌په‌گه به‌جێبهێڵرێت.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێكیش له رۆژه‌ڤه گرنگه‌كانی واشنتۆن بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام بێت.