توركيا

شاندی توركیا رۆژانی پێنج و شه‌شی ئایار سەردانى قاهیره‌ دەكات

لە چوارچێوەی راوێژە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و میسر، شاندێکی تورکیا بەسەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال رۆژانی پێنج و شەشی ئایار ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە قاھیرە پایتەختی میسر ئەنجامدەدات.

Nazlı Yüzbaşıoğlu  | 05.05.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
شاندی توركیا رۆژانی پێنج و شه‌شی ئایار سەردانى قاهیره‌ دەكات

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە چوارچێوەی راوێژە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و میسر، شاندێکی تورکیا بەسەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال رۆژانی پێنج و شەشی ئایار ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە قاھیرە پایتەختی میسر ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، راوێژە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و میسر رۆژانی پێنج و شەشی ئایار بەسەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال و جێگری وەزیری دەرەوەی میسر، حەمدی سەنەد لۆزا، لە قاھیرە پایتەختی میسر بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەو ھەنگاوانە دەکرێتەوە کە پێویستە بەرەو ئاراستەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دووقۆڵی و ناوچەیی لە نێوان هەردوو وڵات بنرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın