توركيا, ئابووری

سەرۆکی بانکی ناوەندیى تورکیا وەڵامی بانگەشەکانی سەبارەت بە چارەنووسی یەدەک بە بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار دایەوە

کاڤجیئۆغڵو، لە بارەی گەنگەشەکانی تایبەت سەبارەت بە چارەنووسی یەدەک بە بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار، وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو-ی دایەوە.

Merve Özlem Çakır  | 17.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
سەرۆکی بانکی ناوەندیى تورکیا وەڵامی بانگەشەکانی سەبارەت بە چارەنووسی یەدەک بە بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار دایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا، شەھاپ کاڤجیئۆغڵو، وەڵامی بانگەشەکانی سەبارەت بە چارەنووسی یەدەک بە بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار دایەوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە شوباتی ٢٠١٧دا پڕۆتۆکۆڵێکی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی دراویان لەگەڵ راوێژکاری گەنجینەی تورکیا واژوو کردووە.

کاڤجیئۆغڵو، لە بارەی گەنگەشەکانی تایبەت سەبارەت بە چارەنووسی یەدەک بە بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار، وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو-ی دایەوە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا گوتیشی ''بە پرۆتۆکۆل رێگریکرا لە دروستبوونی نرخی نادروست و فەراھەمکردنی ھاوسەنگی خستنەڕوو-داخوازی لە بازاڕی دراودا''.

کاڤجیئۆغڵو راشیگەیاند، ''ئەو کارانەی سەر دراو لە رێگەی پلاتفۆڕمەکانی کارەکەوە لە چوارچێوەی ھەلومەرج و نرخەکانی بازاڕی ئەو رۆژە ئەنجامدراون''.

سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە بەھیچ شێوەیەک جیاکاری لە کاروباری دراوی ھیچ چین و توێژ، بانک و کۆمپانیایەکدا ناکرێت و گوتی ''لەو پلاتفۆڕمانەدا ناگونجێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە جووڵەی بازاڕ و، لایەنی دیاریکراو لە نرخی دەرەوەی باڕاز ھەڵبژێردرێت و کاری لەسەر بکرێت''.

کاڤاجیئۆغڵو، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کاتێکدا کە لە دەستەبەری بانکیدا تەواوی وردەکارییەکان خرابێتنەڕوو، ئاستەمە ھیچ خەرجییەک ون ببێت و گوتی ''بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا، زانیاریی و داتاکانی بواری ئەرک و بەرپرسیارێتیی بە پێی ستاندارتی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی شەفاف لەگەڵ رای گشتیی بەش دەکات''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın