Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆنسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ محەمەد عوتەیبی، تورکیای جێهێشت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی تورکیا وەرگیراوە، سەرکۆنسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ محەمەد عوتەیبی، کاتژمێر ١٧:٠٠ تورکیای بەرەو سعوودیە جێهێشت.
پێشبینی دەکرێت سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی لێکۆڵینەوە لە سەرکونسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ بکرێت.
خاشقچی کە کەسێکی گرنگ بوو لای ریفۆرمخوازەکان، جێی دەستی دیاربوو لە هەواڵەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبراو کە ٢ی ئەم مانگە کە بۆچەند کارێکی یاسایی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵی کرد بێسەروشوێنبوو.