Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی عومه‌ر چه‌لیك سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی گوتی: "ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانمان له‌هه‌وڵی كاریگهردان بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه. پێویسته هه‌مووان له‌وه دڵنیابن، ئه‌م بابه‌ته به‌ته‌واوی روون ده‌بێته‌وه. به‌هیچ جۆرێك پۆشین و به‌جێهێشتنی ئه‌م بابه‌ته بۆ كات، جێی باس نییه. تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە دەکات".
چەلیک لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا لەبارەی پرسه‌كانی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارە هەنووکەییەکانی دایەوە.
گوته‌بێژی ئاك پارتی عومه‌ر چه‌لیك سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی گوتی: "ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانمان له‌هه‌وڵی كاریگهردان بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه. پێویسته هه‌مووان له‌وه دڵنیابن، ئه‌م بابه‌ته به‌ته‌واوی روون ده‌بێته‌وه. به‌هیچ جۆرێك پۆشین و به‌جێهێشتنی ئه‌م بابه‌ته بۆ كات، جێی باس نییه.تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە دەکات".
چه‌لیك زیاتر گوتی: "ده‌توانم بڵێم هه‌موو كارێك ده‌كرێت تا ئه‌م بابه‌ته به‌ته‌واوی روونبكرێته‌وه و بۆ جیهان ئاشكرا بكرێت".
لەبارەی بانگه‌شه‌ی كوژرانی خاشقچی چەلیک گوتی: "رووداوێكی ناخۆشه. به‌ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانیه‌وه دۆخه‌كه روون ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا گوتی: "هەردوو پارت لەبابەتی رێککەوتنی کۆماری هەستیارن. به‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه خستوویه‌ته‌ڕوو، هاوڕایی دڵنیاكه‌ره‌وه هه‌یه بۆ خزمه‌تی گه‌وره‌تر به گه‌له‌كه‌مان".
چەلیک سەبارەت بە لێبوردنی گشتی گوتی: "ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان نییە کە لەو کەسانە خۆشبین کە ناهەقیان کردووە بەرامبەر بە تاکە کەس. لەژێر رۆشنایی ئەو بابەتەوە کارەکان دەڕۆن بەڕێوە".
ئەو گوتەبێژە سەبارەت بە سەردانی کۆنسوڵی سعوودیە بۆ وڵاتەکەی گوتی: "کۆنسوڵی ئەو وڵاتە پارێزبەندی هەیە. بۆیە هیچ هۆکارێک نییە کە بتوانین رێگری لێبکەین لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات".
سەبارەت بە بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێوه‌گری له كه‌رتی ته‌ندروستیدا، چه‌لیك گوتی: "وەزارەتی تەندروستی بەخۆی چاودێری یەک یەک نەخۆشخانەکان دەکات بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەک نەبێت.پێویست ناكات هاووڵاتیانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌ران بن. كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌ك چۆن تا ئێستا چالاكانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌رده‌ستی ئاك پارتیدا گه‌یشتووته ئاستێك كه له‌مێژووی كۆماری توركیادا نه‌بینراوه".
چەلیک لەبارەی گواستنەوەی بەشەکانی جەهەپە لە ئیش بانکەوە بۆ خەزێنە گوتی: "لە رووی یاساییەوە هیچ کێشەیەک نییە. بە پشتبەستن بە چاکسازییەکان، ئەوەی روو دەدات ئیش بانک پشکەکانی خۆی دەپارێزێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک ئاماژه‌ی به دوایین كۆبوونه‌ویه نێوان سهركۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی كرد و گوتی: "لە کۆبوونەوەی سەرکۆمارمان و بەڕێز باخچەلیدا تیشک خراوەتە سەر بابەتی رێککەوتنی کۆماری، ئەو رێککەوتنە لە روانگەی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەل تاوەکو ئەمڕۆ کاری باشی کردووە".