Ferdi Türkten,Rewa Mahmood Hasan
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
لەکاتێکدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی بەڕێوەبردنی ئاکپارتی، بەردەوامی هەبوو، چەلیک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
سەرەتا لەبارەی رەوشی دوایین پێشهاتەکانی ڤێنیزوێلاوە گوتی، "هیچ دەوڵەتێک، لەرێگەی سەپاندن ناتوانێت سەرۆک بۆ وڵاتێکی تر دیاری بکات".
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک لەبارەی هەوڵی کودەتای ڤێنیزوێلا و هەڵوێستی ئەمریکاوە رایگەیاند "ئەمریکا کە بانگەشەی ئەوە دەکات لانکەی دیموکراسییە، ئێمە لە دژی ئەوەین کە لەرێگەی سەپاندنەوە سەرۆکی وڵاتێکی تر دیاری بکات و بکەوێتە هەڵەیەکی لەو چەشنەوە".
چەلیک رایگەیاند "گەورەترین ناپاکی کە ئەندامێکی سەرباز لەبەرامبەر گەلەکەی خۆی بیکات، هەوڵدانێتی بۆ ئەنجامدانی کودەتا".
عومەر چەلیک لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لەهەمبەر هەوڵە کودەتاکە گوتی "ئێمە لەپاڵ دەستووری وڵاتانداین، لەپاڵ ئەو لایەنانەین کە هەڵبژێردراون و دژی هەموو جۆرە کودەتایەکین".
لەبارەی بڕیاری ئەمریکا دەربارەی ئیخوان موسلیمین کە لەئامادەکاریدان بۆ خستنە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییە بییانییەکان، گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک گوتی، "لەئەورووپا و ئەمریکا دوژمنایەتی دژ بە ئیسلام زیاد دەکات و هاوکاتیش لەشوێنەکانی تر راستڕەوە تووندئاژۆکان دەستیان بەهێزتر دەبێت، دەستی دوژمنانی ئیسلام بەهێز دەکات و ئەنجامگەلێکی لەو چەشنەی دەبێت.
چەلیک جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بڕیارە گورزێکی گەورە دەبێت بەرامبەر داواکاری دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.