Mehmet Yusuf Melikoğlu
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون کۆتاییهات.
دیدارەکە کە لە کۆشکی دۆڵمەباخچە بەڕێوەچوو، نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پەیوەنديیە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و جەزائیر و هەنگاوەکانی فراوانکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا.
لە پاش کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرکردەکان، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی دەستی پێ کرد.