Özcan Yıldırım
15 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی وڵاتەکەی تۆگ T10Fی کۆڵییەوە و، لەو بارەیەوە زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت.
سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتیی ژوورەکان و ئاڵوگۆڕی کاڵاکانی تورکیا کرد.
ئەردۆغان ئەو درەختەی ئاودا کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە باخچەی ئەو بینایەی کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجامدرا ناشتبووی، پاشان سەردانی ستاندنی تۆگ-ی کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی وڵاتەکەی تۆگ T10Fی کۆڵییەوە و، لەو بارەیەوە زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ئەو کەسانەی یاوەریان دەکرد وێنەی یادەوەری لەبەردەم مۆدێلە نوێیەکەی ئۆتۆمبێلی تۆگ-دا گرت.