Merve Yıldızalp
15 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئیدانەی هێرشی سەر سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ڕۆبێرت فیکۆ کرد و، هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هەوڵە قێزەونە تیرۆرکردنە دەکەم کە کرایە سەر سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ڕۆبێرت فیکۆ و، هیوای شیفای بە پەلە بۆ بەڕێز فیکۆ دەخوازم کە لەو هێرشەدا برینداربووە. بە ناوی وڵات و گەلەکەمەوە هیوای باشی ئاڕاستەی گەلی سلۆڤاکیا و حکوومەتەکەی دەکەم".