Can Efesoy
15 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتووە، فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی بلینکن ئەنجامداوە.
لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنییەدا کە دووایين پێشهاتەکانی غەززە و دۆخی ئۆکراینا تاوتوێ کراوە، باس لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە لە زووترین کاتدا کرا و، بە پێویست زانرا بەربەستەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ناوچەکە هەڵبگیرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان بە هاوتا ئەمریکییەکەی بلینکن ڕاگەیاند کە ناتوانرێت هێرشی ئیسرائیل سەر ڕەفەح قبوڵ بکرێت.