توركيا, ئابووری

سەرکۆمار ئەردۆغان: "زیاتر لە جاران پێویستمان بە ئەخلاقی بازرگانی هەیە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێموایە ستراتیژ و پلانی کارکردنی هاوکاری تورکیا، هەنگاوێک زیاتر دیدی هاوکاری وڵاتەکەمان بەرەو پێش دەبات".

Kaan Bozdoğan  | 19.09.2025 - نوێکردنەوە : 19.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "زیاتر لە جاران پێویستمان بە ئەخلاقی بازرگانی هەیە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی بازرگانی جیهان، رایگەیاند: "لەم ڕۆژانەدا کە هەلپەرەستی وەک تاعونێک لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە جاران پێویستمان بەو ئەخلاقی بازرگانییە هەیە کە ئەم نەریتە نوێنەرایەتی دەکات".

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە "ڕێوڕەسمی ناساندنی ستراتیژی و پلانی کاری هاوکاری تورکیا ٢٠٢٥-٢٠٢٩" گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "پێموایە ستراتیژ و پلانی کارکردنی هاوکاری تورکیا، هەنگاوێک زیاتر دیدی هاوکاری وڵاتەکەمان بەرەو پێش دەبات".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لەم ڕۆژانەدا کە هەلپەرەستی وەک تاعونێک لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە جاران پێویستمان بەو ئەخلاقی بازرگانییە هەیە کە ئەم نەریتە نوێنەرایەتی دەکات.

و باسی لەوەش کرد کە بە گشتی سێ ملیار لیرە وەک قەرز بۆ بەشێک لە دامودەزگاکان دابین دەکرێت کە بری ١٠٠ ملیۆن لیرەی لەلایەن تێسکۆمبەوە دابین دەکرێت".

لەبارەی ستراتیژی هاوکاری و پلانی کارکردن سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "پێکدێت لە دوو ئامانج، شەش ئامانجی دیاریکراو و ٢٣ چالاکی و نیشاندەری ئەدای پەیوەندیدار کە لەسەر پێنج میحوەری سیاسەتدان".

سەرکۆمار ئەردۆغان وێرای باسکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەپێشبردنی وڵات ڕەخنەشی لە ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "(ئۆپۆزسیۆن) لە ئاڵۆزی و قەیراندایە. دەیانەوێ تورکیاش لەم گۆمئاوەدا بێت، هەموو ڕێگەیەکیان تاقیکردەوە و سەرکەوتوو نەبوون".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "پشتیوان بە خودا لەسەر ئەو داواکارییە زۆرەی لە هاوکاریەکانمانەوە دێت، لە ساڵی ئایندەدا ئەو بوودجەیەی بۆ پشتیوانی تەرخانمان کردووە، بەشێوەیەکی شایستە زیاد دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın