Sarp Özer
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا، سێیه‌م ده‌ورییه‌ی یه‌كگرتووی وشكانیی نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا و سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا، ده‌ستیپێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا سێیه‌م ده‌ورییه‌ی یه‌كگرتووی وشكانیی؛ به به‌شداریی سه‌ربازانی سوپای توركیا و سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا، ئۆتۆمبێله‌كان و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، له خۆرهه‌ڵاتی گرێ سپی ده‌ستیپێكرد".