Fecri Barlık
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
سێرت - AA
لە شارۆچکەی شیرڤان سەربە پارێزگای سێرت، دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا گیرا.
لەو بارەیەوە پارێزگای سێرت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە لە گوندی جەڤیزلیک سەر بە قەزای شیرڤان ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کردووە.
تیمەکان بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ٢٣ی تەمووز ئەنجامدرا و تیایدا دوو تیرۆریست کوژران، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای حەشارگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا، لەو میانەیەشدا دوو تفەنگی تیرۆریستە کوژراوەکان، چوار بۆمبی دەستی، نۆ ئامێری بارگاویکردن، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی تایبەت بە رێکخراوەکە و بڕێک پێداویستی ژیان دەستیان بەسەردا گیرا.