Çiğdem Alyanak
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له په‌خشی راسته‌وخۆی یه‌نی شه‌فه‌ق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌رسین چهلیكی دایه‌وه.
سوله‌یمان سۆیڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیله‌وه رایگه‌یاند، قه‌ندیل له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بووه، هه‌رگیز له رۆژهڤهكانی توركیا ده‌رنه‌چووه.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆتایی به قه‌ندیل نه‌هێنین، ناتوانین ده‌سته‌به‌ری ره‌وتی ئاسایی ژیان بكه‌ین له هیچ كام له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو. چونكه فشاری قه‌ندیل له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان هه‌یه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.