Cemal Aşan
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
وان - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی داعشه‌كان رایگه‌یاند ''ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ئاماژه‌یان به‌وه كرد ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه هاووڵاتی وڵاته‌كانیانن، له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه''.
له میانی به‌شداریكردنی له ''سیمیناری مه‌شقی ناوخۆی خزمه‌تی پارێزه‌ران'' له وان، سۆیلو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سۆیلو باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر وڵاتانیش داعشه‌كان وه‌رنه‌گرنه‌وه به بێ جیاوازی ره‌وانه‌یان كردوونه‌ته‌وه و، گوتی: ''له‌وه ناڕوانین كێ پشتیوانی له كێ كردووه. سیاسه‌تێكی سه‌ربه خۆمانمان هه‌یه و بێ سازش جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی له رێگه‌ماندا ده‌كشێته‌وه ده‌كشێته‌وه، ئه‌وه‌شی نه‌كشێته‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینێت''.
سۆیلو رایگه‌یاند ''لێره‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی دوو وڵات بكه‌م، یه‌كیان ئه‌ڵمانیا، ئه‌وی دیكه‌یان هۆڵه‌ندا''.
گوتیشی: ''له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی نزیكه‌ی پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی، ئه‌وی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد و ئاسایش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌ریان نواندووه. دوێنێ ئێواره هه‌ر یه‌كێكیان پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه هاووڵاتی وڵاته‌كانیانن، له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه''.
سۆیلو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێداگرانه درێژه‌ی هه‌یه و، گوتی: '' ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه چاوه‌ڕوانیمان له وڵاتانی دیكه ئه‌وه‌یه هه‌مان هاریكاری و نزیكی و هه‌ڵوێستی بنیاتنه‌رانه بنوێنن. ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه ئه‌وا ببورن ده‌بێت هه‌موولایه‌ك خاوه‌ندارێتی تیرۆریسته‌كه‌ی بكات. ئێمه هۆتێل و میوانخانه‌ی تیرۆریستی كه‌س نین''.