Duygu Yener
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
ئەنقەرە- AA
سوپای تورکیا وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگە/پەکەکەوە لە ناوچەی مارانازی باشووری عەزاز کرایە سەر هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی ماراناز کە دەکەوێتە باشووری عەزاز و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کۆنترۆڵکراوەتەوە، هێرشی دەستدرێژیی لە رێگەی بەکارهێنانی دۆشکەوە کراوەتە سەر ئەندامانی سوپای سووریای ئازاد.
ئاماژە بەوەشکراوە لە رێگەی بەکارهێنانی ئامرازەکانی پشتیوانییەوە کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە، وەڵامی دەستدرێژیی رێکخراوە تیرۆریستییەکە دراوەتەوە و هەندێک پێگەیان خاپوورکراون و ژمارەیەک تیرۆریست کوژراون.