Burak Karacaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
منبج - AA
هێزه‌كانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای منبجدا، دووه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌و شارۆچكه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا، دووه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له منبج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دهورییهكه له ده‌ورووبه‌ری زێی ساجو كه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات جیاده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێزه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵات یه‌كه‌م چالاكیی دهوروییهی هاوبه‌شیان له یەکی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجامدا.