Abdullah Shukur
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
یۆزگات - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند، "ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات. با ئێستا بڵێن نییە. سەیر بکەن رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. باس لە شتی زیاتر دەکەم. لە ئێوە دەپارێمەوە، ملی ئێمە لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن".
سۆیڵو لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی ھەڵبژاردن کە لەلایەن پارتەکەی خۆی لە شارۆچکەی ئاکدەغمان-ی سەر بە یۆزگات رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵەکانی ١٩٩٠-٢٠٠٠ ژمارەی تیرۆریستان ١٥ ھەزار کەس بووە، کەچی ئێستا نزمبووەتەوە بۆ ٧٠٠ کەس.
سۆیڵو گوتیشی: "رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە، رووبەڕووی فرۆشیارانی ماددەی ھۆشبەر دەبینەوە، رووبەڕووی فەتۆ دەبینەوە، رووبەڕووی داعش و فەتۆ دەبینەوە، رووبەڕووی دزەکان دەبینەوە. ئیتر بۆیە ھاوپەیمانی جمھوور بۆ ئەمە بوونی ھەیە و بۆ ئەمە پێکھێنراوە. بۆ ئەوە پێکھێنراوە کە قۆناغی داھاتووی تورکیا بە توندی بە داھاتوو ببەسترێتەوە. لەگەڵ ئەم بەھێزییەوە لە ماوەی چوار تا پێنج ساڵی داھاتوو ھەنگاوی بەھێز دەھاوێژین. دەچین بۆ شرناخ و ھەکاری، بە چاونەترسییەوە بە شەقامەکاندا دەڕۆین. نەک تەنھا من، ئەو برایانەی لەو شوێنەش دەژین، بە چاونەترسییەوە تێپەر دەبن. ئیتر تورکیایەک ھەیە کە پەکەکە نابێتە بەڵڵا بەسەر دوکانەکان و خەڵک ھەڕەشەی لێ ناکرێت. ئەگەر بچووکترین شت بکەن، ئەوا ئێمە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. ئایا چۆن بە چاو نەترسییەوە دەڕۆین؟ بەھۆی کەسایەتی خۆم؟ لە ئازایەتی خۆم؟ ھەڵبەتە نەخێر. تەنھا یەک شت ئەویش پسولەی دەنگدانە. ئەو دەنگەی کە بەکار دەھێنین وا دەکات بە چاو نەترسیەوە تێپەر بین".
وەزیری ناوخۆیی تورکیا گوتیشی: "ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات. با ئێستا بڵێن نییە. سەیر بکەن رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. باس لە شتی زیاتر دەکەم. لە ئێوە دەپارێمەوە، ملی ئێمە لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن".