توركيا

ئەردۆغان: "لە قەندیلەوە دەست لە ناو لیستی کاندیدەکان وەردەدرێت"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا، تا ئێستا بە ھیچ شێوەیەک وەک ئەم جۆرەی ئێستا نەبووەتە یاری ژێر دەستی دوژمنانی گەل و وڵات. ئینشائەڵڵا ٣١ ئادار دەبێتە رۆژی رووبەڕووبوونەوەی گەل لەگەڵ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە".

Abdullah Shukur  | 22.02.2019 - نوێکردنەوە : 23.02.2019
ئەردۆغان: "لە قەندیلەوە دەست لە ناو لیستی کاندیدەکان وەردەدرێت"

Ankara

موغڵا - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا، تا ئێستا بە ھیچ شێوەیەک وەک ئەم جۆرەی ئێستا نەبووەتە یاری ژێر دەستی دوژمنانی گەل و وڵات. ئینشائەڵڵا ٣١ ئادار دەبێتە رۆژی رووبەڕووبوونەوەی گەل لەگەڵ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە".

ئەردۆغان لە شارۆچکەی فەتحییەی سەر بە پارێزگای موغڵا گوتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا، تا ئێستا بە ھیچ شێوەیەک وەک ئەم جۆرەی ئێستا نەبووەتە یاری ژێر دەستی دوژمنانی گەل و وڵات. ئینشائەڵڵا ٣١ ئادار دەبێتە رۆژی رووبەڕوبوونەوەی گەل لەگەڵ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ھەماھەنگی پەنسیلڤانیا و درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخواز و یارییەکانی لایەنەکانی دیکە، ئیتر ئاشکرا بووە. دروشمی ھەڵبژاردن لە لایەن پەنیسیلڤانیاوە دیاری دەکرێت، قەندیل دەست لە ناو لیستی کاندیدەکان وەردەدات. درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخوازیش کارەکانی ھەڵبژاردنی ئەمانە بەڕێوە دەبات".

ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا جەھەپە لەگەڵ کێ کار دەکات؟ لەگەڵ ھەدەپە. ئایا پارتێکی چۆنە؟ درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە. ئایا برایانی لایەنگری جەھەپە بیر لەوە دەکەنەوە کە دەنگەکانیان بۆ کێ دەڕوات؟ ئەم دەنگە بۆ کێ دەڕوات؟ بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەڕوات. ئایا ئەوانەی دەنگ بە ھەدەپە دەدەن بیر لەوە دەکەنەوە کە دەنگەکەیان بۆ کێ دەڕوات؟ بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەڕوات. برایان، ٣١ ئادار دەبێتە زللـەیەکی عوسمانی لە سندووقی دەنگدان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın