Muhammed Nuri Erdoğan
27 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری له‌ناكاو و كاره‌ساته‌كانی توركیا AFAD، مه‌همه‌ت گوللوئۆغڵو: "ته‌رمی دوا هاووڵاتیمان له ژێر دار و په‌ردوودا دۆزرایه‌وه".
مه‌همه‌ت گوللوئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانن، ته‌رمی دوا هاووڵاتیمان له ژێر دار و په‌ردوودا دۆزرایه‌وه. ئێستا گه‌ڕان و پشكنین له ژێر دار و په‌ردووی داڕووخاوی خانوو ته‌لاره‌كاندا به‌رده‌وامه".
ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له ژێر دار و په‌ردوودا ده‌رهێندراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن.