28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
قودس – AA
رۆژنامه‌ی Makor Rishon كه به‌وه ناسراوه له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو نزیكه له گوتارێكدا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت)، هاكان فیدان-ی به ئامانج گرتووه.
گوتاره‌كه كه له‌لایه‌ن پازیت رابین به ناوی "سوڵتان و سوله‌یمانی" له‌و رۆژنامه راستڕه‌وه په‌ڕگیره بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌نگۆی بێبنه‌مای له‌باره‌ی هاكان فیدان-ه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له هێرشێكی ئه‌مریكییه‌كاندا له عێراق كوژرا و هاكان فیدان "زۆر له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌ردووكیان به ناوی وڵاته‌كه‌یانه‌وه شه‌ڕی به وهكالهتییان به‌ڕێوه بردووه له عێراق و سووریا".
له گوتاره‌كه‌دا نووسراوه "به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێستا قاسم سوله‌یمانی له سێیه‌مین عه‌رشی زه‌وی خه‌وتووه، كاتی سه‌رنج خستنه سه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كی بۆسه‌ر كه‌سه‌ر زۆر لێكچووه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت)، هاكان فیدان هاتووه".