Tuğba Altun
23 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەى توركيا، هاکان فیدان لە تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیبراهیم ڕەئیسی پێشوازی لێکرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان کە بۆ بەشداری لە دووەمین کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاریکاری هەرێمیی بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و سەقامگیری درێژخایەن لە قەوقازی باشوور لە تارانی پایتەختی ئێرانە، لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیبراهیم ڕەئیسی کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەزیری دەرەوەمان، هاکان فیدان لە تاران لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی کۆبووەوە".