Kemal Karadağ
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رۆژنامه‌ی Dimokratiaی یۆنانی به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕێك له رۆژنامه‌كه‌دا كه تیایدا سووكایه‌تی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره به‌پێی ماده‌كانی ١٢، ١٣ و ٢٩٩ی یاسای سزاكانی توركیا ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ئه‌مڕۆ پارێزه‌رانی سه‌ركۆماری توركیا، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕێك كه سووكایه‌تی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات سكاڵانامهی كهتنكارییان له‌سه‌ر به‌رپرسانی رۆژنامه‌ی Dimokratiaی یۆنانی تۆمار كرد.
حوسێن ئایدن یه‌كێك له پارێزه‌رانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه سكاڵانامهكهی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره تۆمار كردووه، نووسه‌ری سه‌ردێڕه‌كه، مانۆلیس كۆتاكیس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌كه، ئاندریاس كاپسامپێلس، هەروەها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی رۆژنامه‌كه، یۆرگۆس گیاترۆوداكیس-ی له سكاڵانامه‌كه‌دا به "تۆمه‌تبار" ناو بردووه.