Rewa Mahmood Hasan,Abdullah Shukur
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ماردین - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكپارتی رەجەب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "گوایه من ئه‌و كوردانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن به هه‌ده‌په به تیرۆریست ناوم بردوون. ئیتر زانیان هیچ سه‌رناگرێت بۆیان، ئه‌م درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ست. به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه مه‌رال خان‌یش هه‌مان شت ده‌كات. رۆژی رابردوو مه‌راڵ خان‌یش بێ شه‌رمانه له ده‌نیزلی، باس له‌وه ده‌كات كه من به براكانم له ده‌نیزلی گوتووه 'تیرۆریست'. شه‌رم بكه. ئێستا پارێزه‌ره‌كانم راسپاردووه. هه‌رگیزاو هه‌رگیز. كاری من له‌گه‌ڵ به‌رپرساندایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نییه".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكپارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له پاركی شه‌هیدان و دیموكراسی ١٥ی تهمووز له ماردین گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیچ كاتێك ئه‌و رێكخراوه خه‌می برا كوردهكانمی نه‌بووه یان خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه ماف و یاسای هیچ به‌شێكی ناوچه‌كه بپارێزێت. ئێستاش درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و گوتی، "گوایه من ئه‌و كوردانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن به هه‌ده‌په به تیرۆریست ناوم بردوون. ئیتر زانیان هیچ سه‌رناگرێت بۆیان. ئه‌م درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ست. به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه مه‌رال خان‌یش هه‌مان شت ده‌كات. رۆژی رابردوو مه‌راڵ خان‌یش بێ شه‌رمانه له ده‌نیزلی، باس له‌وه ده‌كات كه من به براكانم له ده‌نیزلی گوتووه 'تیرۆریست'. شه‌رم بكه. ئێستا پارێزهرهكانمم راسپاردووه. هه‌رگیزاو هه‌رگیز. كاری من له‌گه‌ڵ به‌رپرساندایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نیه".
ئه‌ردۆغان گوتی، "به به‌رپرسان ده‌ڵێین، سه‌یركه‌ن ئێستا تیرۆریستان لێرن"، پاشان له‌رێگه‌ی شاشه‌یه‌كه‌وه به ڤیدیۆ گوته‌ی هه‌ندێك له به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ی نیشانی خه‌ڵك دا كه ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن.
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌دا گوتی، "چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت له كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن به هه‌ده‌په به‌ڵام له رۆژئاوا ئاكپارتی و مه‌هه‌په له‌ناو ده‌به‌ن. كێ ئه‌مه ده‌ڵێت؟ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په... لێتان ده‌پرسم، له توركیا هه‌رێمێك هه‌یه به‌ناوی 'كوردستان'؟ ئه‌م پیاوه ئه‌گه‌ر زۆر خه‌مێتی له باكووری عێراق كوردستان هه‌یه، بابچێته ئه‌وێ".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە وڵاتەکەی من، باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو، ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو، ناوچەی دەریای رەش و دەریای سپی و ناوچەکانی ناوەڕاستی ئانادۆڵو و مارمارا بوونی ھەیە، بەڵام ناوچەیەک نییە لە تورکیا بە ناوی کوردستان. ئەمە چییە؟ ئەمە جوداخوازییە. ئەو ئافرەتە چی دەڵێت؟ دەڵێ 'یەپەگە،پەیەدە و پەکەکە لە پشتی ئێمەیە'. باشە ئێستا ئەمە تیرۆریست نییە؟ دەڵێ"ئەمە لە پشتی ئێمەوە ھەیە". بەڵام ماردین لە پشتی ئێمەیە، خوا لە پشتی ئێمەیە. ئێمە بەم جۆرە ئەم رێگایەمان گرتە بەر".
ئەردۆغان ئاماژەی بە لێدوانی بەپرسانی ھەدەپە دا بەوەی کە گوتووبویان، 'تا ١ی تەمووز ئەگەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەڵنەگرن ئەوا شەڕ دێتە بەردەم دەرگاتان'، ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتی: "کێیە ئەمە؟ ئەمەش تیرۆریستە. ئەگەر بوێری ئەوا وەرە گۆڕەپان، ئێستا لە جودی و گابار و تەندورێک ئەوانەمان ناشتە نێو قوڵایی یان نا؟ ھەمیشە لە بەرامبەر ئەو کەسانەیان کە گەلەکەمان بێزا دەکەن".