Rewa Mahmood Hasan
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
سیرت - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "پرسی براكورده‌كانمان و پرسه‌كانی برا عه‌ره‌به‌كانمان و كێشه‌ی هاووڵاتیانی سوننە و عه‌له‌وییه‌كانیش ئێمه چاره‌سه‌رمان كرد. هه‌موو ئه‌مانه‌مان كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و تهشویشانهی له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه درێژخایه‌نه‌كانی توركیا".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رۆكی ئاكپارتی له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌یدا كه له مه‌یدانی دیموكراسی ١٥ی تهمووز رێكی خستبوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و پرسی كورد، عه‌ره‌ب و عه‌له‌وی و سوننه‌كانی وڵاتی چاره‌سه‌ر كردووه و رایگه‌یاند: "پرسی براكورده‌كانمان و پرسه‌كانی برا عه‌ره‌به‌كانمان و كێشه‌ی هاووڵاتیانی سوننە و عه‌له‌وییه‌كانیش ئێمه چاره‌سه‌رمان كرد. هه‌موو ئه‌مانه‌مان كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و تهشویشانهی له جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه درێژخایه‌نه‌كانی توركیا. ئیراده‌ی میللیمان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌هێز كرد. دیموكراسییه‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌ره‌وپێشبردن. ئابووریمان، ماف و ئازادییه‌كانمان فراوان كرد. ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیمان سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌رقه‌رار كرد. سه‌ره‌ڕای جه‌هه‌په و هه‌ده‌په برایه‌تی ٨٢ ملیۆن برامان پاراست. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه تێكده‌رانه‌ی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په، هه‌رگیز چاومان له دادپه‌روه‌ری و یاسا دانەپۆشیوە. له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمارییدا له رووداوه‌كانی گه‌زیدا، له‌هه‌وڵی كوده‌تای ١٧-٢٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا، له رووداوه‌كانی ٦-٨ ی تشرینی یه‌كه‌م دا تا ناپاكییه‌كه‌ی ١٥ی تهمووز، به‌و چه‌شنه رووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كان بووینه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ١٧ ساڵه ده‌ینێین و ئه‌و ریفۆرمانه‌ی ئه‌نجاممان داون سه‌ره‌ڕای هزری جه‌هه‌په و هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنیان تێیدا. ئێستا لێره‌وه یه‌كێكی تریان هاته سه‌ر، ئه‌ویش به‌ناو پارتی ئیی. هه‌ڵه‌ی وا ده‌كات، رۆژی رابردوو پێكه‌وه چوونه‌ته ده‌نیزلی. له گوته‌كانیدا له ده‌نیزلی، ئه‌و خانمه به‌ڕێزه، وای گه‌یاندۆته برایانم له ده‌نیزلی كه من پێم گوتوون 'تیرۆریست'. ئه‌مه نازانێت میدیا چی ده‌نووسێت، هه‌ر ئاگای له‌وه نییه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سهركۆمار هاتۆته ئێره‌و چی گووتووه. ئه‌مانه گهلهرهش رێنیشاندهریانه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی، "پشتوپه‌نای ئێمه ئیمپریالیزم، جوداخوازه‌كانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده نیه، ئه‌وانه نین كه ده‌ستیان به خوێن سوور بووه، ئه‌و گه‌له‌مان كه ئه‌م مه‌یدانه‌ی پڕ كردۆته‌وه پشتمانن. ئه‌م خه‌باته له‌پێناو ئێوه، گەلەكهماندا ده‌یكه‌ین نه‌ك وه‌ك جه‌هه‌په بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان به درێژكراوه‌ی سیاسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی".