Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
كیشیناو - AA
به‌ئاماده‌بوونی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا پاڤێڵ فیلیپ، پێنج رێككه‌وتن واژوو كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات له‌بینای حكوومه‌تی مۆڵدۆڤا كه ئه‌ردۆغان و فیلیپ تێیدا به‌شداربوون، رێوڕه‌سمی واژوو كردنی رێككه‌وتنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان و فیلیپ پێنج رێككه‌وتن واژوو كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار و وه‌زیری به‌رگریی مۆڵدۆڤا ئیوگێنیو سوتورزا واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه‌وه.