Mazın Asad
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
بڕۆکسل - AA
دادگای سزا قورسەکانی بەلجیکا، سزای ١٥ ساڵ زیندانی و بێبەشکردن لە مافە سیاسی و مەدەنییەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی بەسەر فەخریە ئەرداڵدا سەپاند کە یەکێکە لە ئەنجامدەرانی دۆسیەی کوشتنی ئۆزدەمیر سابانجی.
بڕیار لەسەر دۆزی تاوانەکانی فەخریە ئەرداڵ لە تورکیا کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی دھکپج-ە و یەکێکە ئەنجامدەرانی کوشتنی ئۆزدەمیر درا. دادگای سزای قورسی بریگ سزای ١٥ ساڵ زیندانی و بێبەشکردن لە مافە سیاسی و مەدەنییەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی بەسەر فەخریە ئەرداڵدا سەپاند.
دادوەری دادگاکە داوای دەستبەجێ دەستبەسەرکردنی بۆ ئەرداڵ دەرکرد. ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک بڕیاری دەستبەسەرکردنی لە ماڵەکەی درا، هەڵاتبوو و بەھۆیەوە رەنگە ھێڵی سوور بۆ ناوبراو دەربکرێت.
لەکاتی ئاشکراکردنی بڕیاری دادگا، ژمارەیەک لە لایەنگری رێکخراوی تیرۆریستی دھکپج دروشمیان بۆ پشتگیریکردنی رێکخراوەکە بەرزککردەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بڕیارەکە نیشاندا.
- رووداوەکە
سەرمایەگوزار ئۆزدەمیر سەبانجی، بەڕێوەبەری گشتی تۆیۆتاسا ھەلوک گۆرگون و سکرتێرەکەی نیلگوم ھاسەفە لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە لایەن ئەندامانی دھکپج لە سەنتەری سەبانجی شاری ئیستانبوڵ کوژرابوون. دوای رووداوەکە دەرکەوت کە لە لایەن فەخریە ئەرداڵ، ئیسماعیل ئاککۆڵ و مستەفا دویار کوژراون. مستەفا دویار دوای رووداوەکە دەستبەسەر کرا و دواتر لەمیانی رووداوێکدا لە بەندیخانە لە ساڵی ١٩٩٩ کوژرابوو و ئەرداڵ و ئاککوڵ-یش ھەڵاتبوون.