بینگۆل
ئەو 18 گیراوەی كە دوێنێ لە گرتووخانەیی بینگۆل رایان كردبوو لە بەرزایەكانی گوندی ئۆرتاچاناكی سەر بە بینگۆل دەستگیر كران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ( موعەمەر گولەر) رایگەیاند" ئەو ١٨ بەندکراوە کە دوێنێ لە گرتووخانەی بینگۆل رایانکردبوو ١٧یان دەستگیر کرانەوە و ھەوڵدانەکانی دەستگیر کردنەوەی یەکێک لە بەندکراوە ھەڵھاتووەکانیش بەردەوامن.
بە پێ ئەو زانانیارییانە بە دەستمان گەیشتوونە ھێزەکانی ئاسایشی بینگۆل و تیمەکانی سەر بە فەرمانداریەتی ژاندارمە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا توانیویانە ١٧ی بەندکراوە ھەڵھاتووەکە لە بەرزاییەکانی گوندی ئۆرتاچەناق لە ناوچەی بینگۆڵ دەستگیر بکەنەوە.
ھاوکات فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانیش بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ لە ئاسمانەوە دەستیان بە گەڕان بە دوای بەندکراوەکاندا کردبوو.