Muhammed Gencebay Gür
18 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
بەشێک لە دەستبەسەرکراوان لەوانە تیرۆریست ئەحلام ئەلبەشیر، ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی شهقامی ئیستیقلال له ناوچهی بەیئۆغڵوی ئیستانبول کە گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی ٨١ کەسی لێکەوتەوە، دوای پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی بایرامپاشا، گواسترانەوە بۆ کەمپی دامەزراوەکانی سزادانی مارماڕا.
تۆمەتباران کە لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچووبوو، بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند، بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی بایرامپاشا کران.
لەکاتێکدا تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی پشکنین خرانە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە، بەشێک لە هاووڵاتییانی ناو باخچەی نەخۆشخانەکە بە گوتنی "چیتان لە کەسانی بێتاوان دەویست"، کاردانەوەیان نیشان دا.
بەشێک لە دەستبەسەرکراوان کە تیرۆریست ئەحلام ئەلبەشیریشیان لەنێودا بوو گواسترانەوە بۆ کەمپی دامەزراوەکانی سزادانی ماڕماڕە.