Sidar Can Eren
13 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
دێرسم – AA
سروشتدۆستان بە گرووپ روو لە گۆماوەکانی کاتر دەکەن کە دەکەوێتە زنجیرە چیای مەرجان کە سێ هەزار و ١٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و سەربە قەزای ئۆڤاجک-ە لە پارێزگای دێرسم.
سروشتدۆستان دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێل تاکوو گوندی شاهڤەردی دێن، لەوێوە بەپێ بەرەو گۆماوەکان بەڕێ دەکەون و دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە رێگە بڕین دەگەنە گۆماوەکانی کاتر.
سروشتدۆستان کە بەنێو مێرگە سەوزەکاندا دەگەنە سەر گۆماوەکان، بۆ فێنکبوونەوەیان لەنێو ئاوی گۆماوەکاندا مەلە دەکەن.
سروشتدۆست، نادر بوڵوت بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە پارێزگای دێرسم سروشتێکی ئێجگار دڵڕفێنی هەیە و هێشتاش زۆر شوێن لەو پارێزگایە ماون کە نەناسێندراون و گوتی: "تاکوو بێمە دێرسم جوانیی جیاوازتر دەبینم، هێشتا رەنگەکانی بەهار لێرە ماون".
شاخڕەو ئیسکەندەر دۆغان ئاماژەی بەوە دا کە دوای رێگەبڕینێکی زۆر بە چێژەوە گەیشتوونەتە گۆماوەکان و گوتی: "شوێنی زۆر خۆش هەن لە مونزور و زنجیرە چیای مەرجان. گۆماوەکانی کاتریش بەشێکن لەوە".
گەشتیار موراد گولمەز ئاماژەی بەوە دا کە دێرسم بە سروشتە دڵڕفێنەکەی بەناوبانگە و داوای لە خەڵک کرد بێن لە نزیکەوە دێرسم ببینن و خۆیان لەو سروشتە دڵڕفێنەی ئەو پارێزگایە بێبەش نەکەن.