سبەینێ ئەردۆغان بەرەو سۆچی بەڕێدەکەوێت
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشدارییکردن لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵیی سەبارەت بە سووریا، سبەینێ سەردانی شاری سۆچی رووسیا دەکات.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشدارییکردن لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵیی سەبارەت بە سووریا، سبەینێ سەردانی شاری سۆچی رووسیا دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەردۆغان لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵیی سەبارەت بە سووریا کە بە بەشداریی هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە سۆچی بەڕێوەدەچێت، بەشداریی دەکات.
له لووتكه‌كه‌دا چاو به كاره هاوبه‌شه‌كاندا ده‌خشێندرێته‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا لە پێناو چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی سووریا له پلاتفۆرمی ئاستانا.
پێده‌چێت سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران هه‌روه‌ها تاوتوێی ته‌وه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ش بكات به جیا له‌گه‌ڵ پوتین و روحانی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن