Selen Temizer,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
كارنامه‌ی سه‌ره‌كیی لووتكه‌ی چوارقۆڵی كه بڕیاره له توركیا سه‌باره‌ت به سووریا به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ئیدلب و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا ده‌بێت.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سبه‌ی له ئیستانبوڵ میوانداریی لووتكه‌ی چوارقۆڵی ده‌كات له‌باره‌ی سووریاوه.
لهلووتكهكهدا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، دۆخی ئیدلب له‌دوای رێككه‌وتنی سۆچی، قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی كه له ئاستانا و جنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له كارنامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بن.
ئامانج له‌م لوتكه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چوار وڵات هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ریشه‌یی بۆ سووریا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی لووتكه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوبكرێته‌وه.
ئەم لووتكه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار پلاتفۆرنی ئاستانا و نوێنه‌رانی "گرووپی بچووك" كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستێفان دی میستۆرا له جنێڤ پێكیهێناوه، به‌یه‌كده‌گه‌یه‌نێت. پێشتر دی میستۆرا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پلاتفۆرمهكهدا له جنێڤ سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ده‌ستوور كۆبووبووهوه.
راوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و دی میستۆرا به‌شدارده‌بن له لووتكه‌كه‌دا.