Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه توركیا ئاماده‌یه له‌پێناو ئارامی، ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كابینه‌ی متمانه‌پێدراوی حكوومه‌ت كار بكات.
ئاكسۆی به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه كه له باره‌ی تێڕوانینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ئاراسته‌ی كرا.
حامی ئاكسۆی هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه له ١٤ وه‌زاره‌ت پێكدێت ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ خه‌ڵكی عێراق و گوتی: "هیوادارین حكوومه‌تی نوێ هه‌نگاوی وا بنێت كه بتوانێت وه‌ڵامدەری داخوازییه‌كانی گه‌لی عێراق بێت كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دووچاری سه‌ختی زۆر بوونه‌وه. په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه له‌و باوه‌ڕداین (حكوومه‌تی نوێ) سیاسه‌تێكی گشتگیر به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌گرێته به‌ر و یه‌كڕیزی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت و خزمه‌ت به سه‌قامگیری عێراق ده‌كات".
ئاكسۆی هیوای خواست كه وه‌زیرانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا جێیان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه به‌هه‌مان دیدگا دیاری بكرێن و گوتی: "توركیا ئاماده‌یه له پێناو ئارامی، ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كابینه‌ی متمانه‌پێدراوی حكوومه‌تی عێراق كار بكات".