Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهات زه‌یبه‌كچی، بووه میوانی دیسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی له توركیا، وه‌زیری ئابووریی توركیا زه‌یبه‌كچی رایگه‌یاند "بانكی ناوه‌ندی ئامرازی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه و رێوشوێنی زۆر هه‌یه بیگرێته‌به‌ر. به‌واتای گشتیی كه‌سانێك چاوه‌روانی له بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به فرۆشتنی دراو به بازاڕ ده‌ستوه‌ردان بكات، به‌ڕای من ئه‌وه هه‌ڵوێستیكی هه‌ڵه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازی دیكه له‌به‌رده‌ستدایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ توركیا ده‌كرێت، ئامرازی له‌به‌رده‌ستدایه و زۆر به به‌هێزی كاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات. پێمانوایه كه ئه‌وه هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ توركیا دروست ناكات، چونكه هۆكاری نییه".
وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهات زه‌یبه‌كچی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌قۆناغی ئاینده‌دا دوای بێئومێدبوونیانه له‌م به‌رزی و نزمییه، دۆخی لیره‌ی توركی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و، گوتی: "ئه‌م دۆخه كۆتایی دێت و هۆكارێك نییه رێگری له كۆتاییهاتنی بكات."
زه‌یبه‌كچی، باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌رگیز له هه‌ڵاوسانی ئابووریدا ژماره‌ی دوو خانه‌یی نابینێت گوتی: "یه‌كێك له كاریگه‌رییه گرنگه‌كانی ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا، ئه‌و دۆخه كاتییهیه كه له‌م به‌رزی و نزمییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌های دراو جارێك ئه‌مه‌ی بۆ ده‌كرێت و ناتوانێت ببێته هۆی هه‌ڵاوسانی به‌رده‌وام. كاتێك هه‌ڵده‌كشێت، ده‌گاته خاڵێك، دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و به‌خێرایی داده‌به‌زێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی ده‌مانه‌وێت".
وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهات زه‌یبه‌كچی گوتیشی: "ده‌بینین كه له چاره‌كی كۆتاییدا هه‌نارده گه‌شه‌ی سه‌ندووه. له‌باره‌ی بازاڕی ناوخۆ و به‌كاربردنی ناوخۆیی هاوكاری ئه‌رێنیی كه‌مێك زیادی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی گشتیی ده‌بینین كه كاریگه‌ری ئه‌رێنیی چاره‌كی كۆتایی كه‌مێك جیاوازتره. كاتێک هه‌موو ئه‌وانه وه‌رده‌گرین، ده‌گاته ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوو كه ده‌یخوازین".