Salim Taş
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
مێرسین - AA
سه‌رۆكی یه‌كێتیی هه‌نارده‌كارانی دانه‌وێڵه، پاقلەمەنی، چه‌ره‌زات و به‌رهه‌می ده‌ستكرد له ده‌ریای ناوه‌ڕاست AHBİB، حوسه‌ین ئارسڵان رایگەیاند كه یه‌كێتییه‌كه‌یان له ماوه‌ی نێوان كانوونی دووه‌م بۆ تشرینی دووه‌م، به بەهای 147 ملیۆن دۆلار، زۆرترین هه‌نارده‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامداوه، دوای ئه‌ویش به بەهای 105 ملیۆن دۆلار بۆ سووریا و دوای ئه‌وێش به بەهای 44 ملیۆن دۆلار بۆ یه‌مه‌ن.

حوسه‌ین ئارسڵان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتییه‌كه‌یان له ماوه‌ی نێوان كانوونی دووه‌م بۆ تشرینی دووه‌م، به بەهای 926 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌یان ئه‌نجامداوه و توانای 12ی مانگی رابردوو، یەک ملیار و 52 ملیۆن دۆلار بووه.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی هه‌نارده‌كارانی دانه‌وێڵه، پاقلەمەنی، چه‌ره‌زات و به‌رهه‌می ده‌ستكرد له ده‌ریای ناوه‌ڕاست AHBİB باسی له‌وه كرد كه له‌و 11 مانگه‌دا، به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ویرکاری به بەهای 252 ملیۆن دۆلار له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می به‌رهه‌مه ههناردهكراوهكانیاندایه، دوای ئه‌وه‌ی به بەهای 174 ملیۆن و 500 هه‌وار دۆلار پاقلەمەنی دێت و له پله‌ی سێیه‌میشدا، به بەهای 119 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه دێت.
حوسه‌ین ئارسڵان گوتیشی: "له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی یه‌كێتیی هه‌نارده‌كارانی دانه‌وێڵه، پاقلەمەنی، چه‌ره‌زات و به‌رهه‌می ده‌ستكرد له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌رهه‌مه‌كانی بۆ هه‌نارده ده‌كات له پله‌ی یه‌كه‌مدا عێراق دێت كه به بەهای 147 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی بۆ كراوه، دوای ئه‌و به بەهای 105 ملیۆن دۆلار سووریا و دوای ئه‌ویش یه‌مه‌ن دێت كه بە بەهای 44 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی بۆ كراوه".