Kemal Karadağ
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان كه ١٤ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ده‌ستی پێ كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه خاپوور كران، چه‌ندین پارچه چه‌ك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له‌و زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه به به‌شداری حه‌وت هه‌زار و ٣٧١ جه‌ندرمه، پۆلیس و گوندپارێز له شرنه‌خ، هاتای، دیاربه‌كر، بینگۆل، هه‌كاری، سێرت و دێرسم ده‌ستی پێ كردووه له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا، دوو تیرۆریست له چالاكی خراون و ١٧٧ ئه‌شكه‌وت، حه‌شارگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خاپوور كراون.
هه‌ر له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، چه‌ندین پارچه چه‌ك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌ته‌واوی له‌ناوبردنی تیرۆریستان له ناوخۆی توركیا زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فراوانتر ده‌كرێت.