توركيا, پەروەردەیی

زانکۆی ئانادۆڵو دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەو خوێندکارە عێراقییانە دەڕەخسێنێت کە خوازیارن لە تورکیا زانکۆ بخوێنن

ئەو کاندیدانەی لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن لە ئاستی B2 دەتوانن بەبێ ئەوەی پێشتر وانەی ئامادەکاری زمانی تورکی بخوێنن، ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بە زانکۆی ئانادۆڵو بکەن.

Hemin Othman Mohammed  | 04.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
زانکۆی ئانادۆڵو دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەو خوێندکارە عێراقییانە دەڕەخسێنێت کە خوازیارن لە تورکیا زانکۆ بخوێنن

Arbil

هەولێر - AA

زانکۆی ئانادۆڵو دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەو خوێندکارە عێراقییانە دەڕەخسێنێت کە خوازیارن لە تورکیا زانکۆ بخوێنن.

بۆ ئەو کاندیدانەی دەیانەوێت شارەزایی خۆیان لە زمانی تورکیدا بسەلمێنن و مافی ڕاستەوخۆ پێشکەش کردنی داواکاری بۆ خوێندن لە زانکۆ بەدەستبهێنن، تاقیکردنەوەی بڕوانامەی زمانی تورکی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەو کاندیدانەی دەیانەوێت بەشداری لە تاقیکردنەوەکەدا بکەن، پێویستیان بە هیچ تۆمارکردنێکی پێشوەخت نابێت. کاندیدان دەتوانن ڕۆژی شەممە نۆی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی ڕاستەوخۆ سەردانی قوتابخانەکانی مەعاریف نێودەوڵەتیی هەولێر (شەقامی ١٠٠ مەتری، بەرامبەر گوندی تورەق) بکەن و تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن.

تاقیکردنەوەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوە و پراکتیکی زمانی تورکی زانکۆی ئانادۆڵو (Anadolu TÖMER) ئەنجام دەدرێت.

تاقیکردنەوەکە لەسەر بنەمای چوارچێوەی هاوبەشی ئەورووپی بۆ ئاماژەدان بە زمانەکان (CEFR) ئامادە دەکرێت و، چوار کارامەیی بنەڕەتی ئاستی زمان دیاری دەکرێت کە بریتین لە خوێندنەوە، نووسین، گوێگرتن و قسەکردن.

ئەو کاندیدانەی لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن لە ئاستی B2 دەتوانن بەبێ ئەوەی پێشتر وانەی ئامادەکاری زمانی تورکی بخوێنن، ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بە زانکۆی ئانادۆڵو بکەن.

بۆ ئەو خوێندکارانەی خوازیاری خوێندنی زانکۆن لە تورکیا ، ئەم تاقیکردنەوە دەرگای پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆ بۆ زانکۆی ئانادۆڵو دەکاتەوە.

کاندیدانی سەرکەوتوو لەم تاقيکردنەوەیەدا، دەتوانن قۆناغی ئامادەکاری زمانی تورکی تێپەڕێنن و مافی ئەوەیان دەبێت لە چەندین بەشی جیاواز لە ئاستی بەکالۆریۆس، دبلۆم، خوێندنی باڵا بخوێنن.

ئەو کاندیدانەی دەیانەوێت زانیاری زیاتر دەربارەی تاقیکردنەوەکە بەدەستبهێنن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە یەکەی Anadolu TÖMER لە ڕێگەی ئیمەیڵی tomer@anadolu.edu.tr یان ژ. ت: ٠٠٩٠٢٢٢٢١١٦٣١٣ و ٠٠٩٠٢٢٢٣٣٥٠٥٨٠، ژ.ت. ناوخۆیی: ٢٨٠١-٢٨١٠-٢٨١١.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın