Rewa Mahmut Hasan
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
سەرۆکی زیندانی کراوی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجالان، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەتوانێت کەسوکاری خۆی ببینێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، رێگە بە ئۆجالان دەدرێت کە محەمەد ئۆجالان-ی برای لەناو زیندان ببینێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کات و رۆژی سەردانی کردنەکە بە نهێنی هێڵڕاوەتەوە.
ئۆجالان بۆ دوایین جار لەمانگی نیسانی رابردوودا چاوی کەوتبوو بە کۆمیتەی رێگریکردن لە مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا.