Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
- له‌و سكاڵانامهیەی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له‌لایه‌ن دادگای ئوشاكهوه پهسههندكراوه، پێكهاته‌ی دارایی رێكخراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
- لهسكاڵانامهكهدا هاتووه، رێكخراوه‌كه له پێنج ساڵی رابردوودا له ئوشاك و ده‌وروبه‌ری به‌ناوی به‌خشین، قوربانی و زه‌كاته‌وه نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاریان به‌تایبه‌ت له بازرگانان كۆكردووه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا و خوێندنگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئیمارات، ئه‌فریقای باشوور، تونس، مه‌غریب، ئوردن و ئه‌ڵمانیاوه نێردراوه بۆ ئه‌مریكا.
له‌و سكاڵانامهیەیەی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆرستی فه‌تحوڵڵاچی/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له‌لایه‌ن دادگای ئوشاكهوه په‌سه‌ندكراوه، پێكهاته‌ی دارایی رێكخراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
لهسكاڵانامهكهدا هاتووه، رێكخراوه‌کە له پێنج ساڵی رابردوودا له ئوشاك و ده‌وروبه‌ری به‌ناوی به‌خشین، قوربانی و زه‌كاته‌وه نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاریان به‌تایبه‌ت له بازرگانان كۆكردووه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا و خوێندنگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئیمارات، ئه‌فریقای باشوور، تونس، مه‌غریب، ئوردن و ئه‌ڵمانیاوه نێردراوه بۆ ئه‌مریكا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینهوهیەدا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی ئوشاكهوه دژی پێكهاته‌ی دارایی فهتحوڵڵاچییهكان ده‌ستپێكراوه، سكاڵانامه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه و تێیدا پێكهاته‌ی دارایی رێكخراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
داواكاری گشتیی ئوشاك مانگی ئه‌یلولی 2015 دۆسیه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی 111 گومان‌لێكراو كرده‌وه كه 13یان ده‌ستگیركراون و گومانلێكراوی یه‌كه‌می دۆسیه‌كه‌ش گەورە تیرۆریست فه‌تحوڵڵا گوله‌نه. سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه داواكاری گشتی سكاڵانامه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه كه له 2 هه‌زار و 527 لاپه‌ڕه پێكدێت و ورده‌كاریی پێكهاته‌ی دارایی رێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
جێگری به‌رپرسی بیرۆكراسیی رێكخراوه‌كه حازم سەسلی كه له‌ئێستادا دەستبەسەرە، به‌رپرس بووه له ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌ناوی به‌خشین و قوربانی و زه‌كاته‌وه كۆیانكردووه‌ته‌وه، بۆ ئەمریکا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خوێندنگه و كۆمپانیاكانه‌وه و هەروەها لەرێگەی چالاكیی بازرگانیی خه‌یاڵییه‌وه خراوه‌ته نێو سیستمی بانكییه‌وه.
هه‌روه‌ها له سكاڵانامه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نها له ئوشاك و ده‌وروبه‌ری له پێنج ساڵی رابردوودا بڕی 500 ملیۆن دۆلاریان كۆكردووه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا و خوێندنگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئیمارات، ئه‌فریقای باشوور، تونس، مه‌غریب، ئوردن و ئه‌ڵمانیاوه ناردوویانه بۆ ئه‌مریكا.