Mohammed Karabagak,Halit Süleyman,Rewa Mahmut Hasan
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا بە بۆمبی هەوایی لە بەشی ر ۆژئاوای شاری حومس، ئافرەتێک گیانی لەدەست دا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد لە ناحیەی حوولا کە لەلایەن تیرۆریستانی لایەنگری خۆیەوە گەمارۆ دراون، چوار هێرشی ئەنجام داوە و چوار بۆمبی هەوایی هەڵداوە و لە ئەنجام دا ئافرەتێک گیانی لەدەست داوە .
تائێستا ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە، ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی رژێمی ئەسەد بە تۆپ و مووشەک لە ناوچەکانی چواردەوری هێرش دەکاتە سەر ناحیەکە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە بۆردومانەکان کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر رەوش و گوزەرانی خەڵک لەناوچەکە.