Sangar Hamad Azeez
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا لەبارەی بابەتە هەنووکەییەکانەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە .
بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا تا ئێستا 3381 تیرۆریست ناچالاك كراون.
سەبارەت پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر سنوری تورکیا - عێراق ناوبراو گوتی "گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە ئەرێنی تێپەڕیووە، بە هەمان شێوە عێراقیش هاوڕایە لەگەڵ تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەم چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیالە درێژەدا گوتی: ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدرێت، کەی ئەنجام دەدرێت؟ کە دەستی پێ کرد هەموو بەیەکەوە دەبینین. کەس چاوەڕێ نەکات کاتی دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بڵێم. ئێمە بە دۆڵ و زورناوە ناچینە ئه‌وێ. خۆتان دەیبینن کاتێک فڕۆکە و سەربازەکانمان بەرەو ئەو ناوچە رۆشتن".
لەبارەی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان و توركه‌كان بۆزداغ گوتی : "ئێمه لێره‌وه به حكوومه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێین كه ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه جا هه‌ركه‌سێكه، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانه ده‌ستگیریان بكات، بیانباته به‌رده‌م دادگا و به سزای ره‌وایان بگه‌یه‌نێت. به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر توركه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".
بۆزداغ درێژەی بە قسەکانی دا‌و گوتی : "ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد و، هۆشداری پێویستی پێدا و، تێبینیه‌كی دایه ده‌ست. توركیا لێره‌دا به‌رده‌وامده‌بێت له چاودێریكردنی رووداوه‌كان له نزیكه‌وه".