Mazın Asad
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
کیڤ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکرانیا پێترۆ پۆرۆشینکۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵپەساردنی کاروباری پێدانی ڤیزا لە نێوان تورکیا و ئەمریکا گوتی: "تورکیا دەوڵەتێکی یاساییە. پێش ھەموو شتێک ئێمە ھۆز نین، دەوڵەتێکی ھۆز نین. ئەو دەقەی ئەوان بڵاویان کردووەتەوە، باڵیۆزی ئێمەش لە ئەمریکا بە ھەمان شێوە لە بەرامبەر ئەمە دەقی خۆی بڵاوکردووەتەوە. قۆناغەکە تەنھا ئەمەیە".
سەرکۆماری تورکیا ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "ئەم بڕیارە زۆر جێگەی دڵگرانییە. واتە بڕیاری باڵیۆز (ئەمریکا) لە شاری ئەنقەرە زۆر خەفەتبارە. بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەمان لەگەڵ بیستنی ئەم ھەواڵە دەستپێشخەری پێویستیان کردووە و پەیوەندیان بە ھاوبەرامبەرەکانیان کردووە".