Yusuf Aydın Deniz
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو، به‌شداریی كرد له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 104همین خولی قایمقامێتیدا.
سۆیڵو لە بارەی پرسی دایكانی شه‌ممه‌وه گوتی، "ویستیان 700ـه‌مین خۆپیشاندان بكه‌ن، مۆڵه‌تمان نه‌دا چونكه ویستمان ئیدی ئه‌و خراپه به‌كارهێنان و فریودانه كۆتایی پێبێت. ئایا ده‌بوو چاوپۆشیمان بكردایه له به‌كارهێنانی دایكایه‌تی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و كردنی به به‌رگێك بۆ تیرۆر؟".
سۆیڵو به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، "ئەمڕۆ رێخکراوە تیرۆریستییەکان لە رێگەی ئەم ناوەندانەوە لە هەوڵی درووست‌کردنی رووبەرێکی دیکەی بە خراپ بەکارهێناندان کە ئەویش بەکارهێنانی دایکە. ئەوەی کە دەویسترێت ئەنجامبدرێت، زۆر ئاشکرایە. دەیانەوێت لە رێگەی دەستەواژەی دایکەوە، قوربانیبوون دروست بکەن و لەو رێگەیەوە دەمامکی قوربانی بکەنە بەری تیرۆر و هەوڵی جیاکردنەوەی کۆمەڵگە لە یەکتری بدەن".