Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
حكوومه‌تی رووسیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته چارتهرەکانی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵگرت كه دوای رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌و گه‌شته ئاسمانییانە قه‌ده‌غه‌كرابوون.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی رووسیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دیمیتری مێدڤیدێڤ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه چارتهرەکانی (گەشتیارییەکان) له‌گه‌ڵ توركیا واژووكردووه.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه‌کراوە، داوا له‌و كۆمپانیا فڕۆكهوانییانه کراوە کە گه‌شتی گەشتیاریی بۆ توركیا ئه‌نجامده‌ده‌ن، رێوشوێنی زیاتری ئه‌منیی له گه‌شته‌كانیاندا بگرنه‌به‌ر.
له دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتیندا كه رۆژی 9ی ئاب ئه‌نجامیاندا، بابه‌تی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته چارتهرەکان تاوتوێكرابوو.