Mustafa Güngör
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئیزمیر - AA
لە سنووری قەزاکانی چەشمە و مەندەرەس سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٦٥ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.
تیمەکان ٣٠ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
هەروەها لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای مەندەرەس، ٣٥ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان ٦٥ کەس بوون رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.