Hamdi Çelikbaş
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٥،١ و ٤،٣ پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی قەزای ئورلا سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیایان هەژاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،١ پلە لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر سەربە ناوچەی ئیجە خۆرئاوای توركیا روویداوە.
باس لەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣،٩٧ کیلۆمەتر لەژێر دەریادا روویداوە و چەقەکەی ٥٦،١٨ کیلۆمەتر دوور بووە لە شارۆچکەی ئورلا.
بەپێی زانیارییەکانی راگەیاندراوەکەی(AFAD) لە کاتژمێر ٠٧:٠٩دا، بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٤،٣ پلە کەناراوەکانی ئیزمیری لە دەریای ئیجە هەژاندووە.
بوومەلەرزەی دووەم لە قوڵایی ٧،١٦ کیلۆمەتر روویداوە.
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە کە دوای بوومەلەرزەکانی کەناراوەکانی قەزای ئورلا، تا کاتژمێر ٠٧:٣٣ هیچ هەواڵێکی نەرێنییان سەبارەت بە دەرەنجامی بوومەلەرزەکە پێ نەگەشتووە.