Yıldız Nevin Gündoğmuş
26 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە رەوشی تەندروستیی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان سوپاسی یەک بە یەکی تاکی گەلەکەی کرد کە بەهۆی کەمێک تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە دوێنێدا کە بەهۆی زۆری و چڕی کارکردنەوە بووە لە هەواڵیان پرسیوە و نزایان بۆ کردووە.
لە راگەیەنراوەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان-دا هاتووە: ''لەسەر ئامۆژگاری پزیشکەکانم ئەمڕۆ لە ماڵەوە پشوو دەدەم. بەداخەوە ئەمڕۆ ناتوانین لەگەڵ خوشک و برایانمان لە کرکلارەلی، یۆزگات و سێواس کۆببینەوە. تکام وایە لە هەموویان گەردنم ئازاد بکەن. جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای بە نوێنەرایەتی ئێمە بەشداری دەکات لە بەرنامەکانی کرکلارەلی و یۆزگات و سێواس. ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت لە سبەینێوە، بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامەکەمان. بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی گەلی تورکی ئازیز بە ئامانجەکانی سەدەی تورکیا بگات. بەو بۆنەیەشەوە هیوای تەندروست باشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتییانم دەخوازم''.